جێگرەوەكەشی دیاریی كرا

فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە كوردستان دەگۆڕێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان كۆلۆنێل سیرۆ فۆرتی، دەگۆڕێت و كۆلۆنیل ئەنتۆنیلۆ شوێنی دەگرێتەوە.

كۆلۆنێل سیرۆ فۆرتی، رۆژی دووشەممە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق روكن عیسا عوزێر دیدارێكیان هەبوو، ئەمەش بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی وەك فەرماندەی هێزەكانی ئیتالیا لە كوردستان.

بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، كۆلۆنێل ئەنتۆنیلۆ لە شوێنی كۆلۆنێل سیرۆ فۆرتی دەبێتە فەرماندەی هێزەكانی ئیتالیا لە كوردستان و بە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ناسێندرا.

“سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە کۆڵۆنێڵ فۆرتی گەیاند و کارکردنی ئەویان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆی کرد و ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش و هەمەلایەنە لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئیتالیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”، لە راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا واهاتووە.

ئیتالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەندامی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتییە و رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە، پاڵپشتی لۆجستی و راوێژکاری پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە با...

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە باڵاكانی پێشمەرگە دەكەنەوە