نامەتان پێدەگات
ئەمڕۆ موچەی مانگی 10 دابەش دەكرێت و لیستەكە لە هەژماری من گۆڕاوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بە پێی راگەیاندراوی “هەژماری من”یش بێت، خشتەكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17.12.2024 پرۆژەی هەژماری من لە تۆڕی واتساپ بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە هەژماری من تۆمار كراون، دەتوانن لە پەروەردەی چەندین شار و شارۆچكە سەردانی ئامێرەكانی ATM بكەن و موچەكانیان وەربگرن، لە كاتێكدا بەپێی ئەو خشتەیەی دوێنێ وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی شەممەی داهاتوو وادەی وەرگرتنی موچەكانیانە.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی داراییش ئەمڕۆ ئەو شوێنانە موچەكانیان وەردەگرن، “خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەكان”.
هەژماری من لە لای خۆیەوە ناوی ئەو شوێنانەی بڵاو كردووەتەوە، كە ئەمڕۆ نامەیان پێدەگات و دەتوانن موچەكانیان وەربگرن:
لیستی موچەی مانگی 10 راگەیەنرا
موچە
وەزارەتی دارایی عێراق:
لەمڕۆوە دەست بە ناردنی موچەی مانگی 11 دەکەین
هەواڵەکان لەگەڵ توانا
خۆتان لە قەرەی فاسۆلیای تەڕ مەدەن و کارتی زیرەکیش موچەی 900 ژنی کەرکوکی بڕی
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق:
كۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی 11 خەرج دەكرێت
"كێشەی بەغدا و هەرێم كێشەی ئێمە نییە"
مامۆستایەكی خۆپێشاندەر: ئێمە خۆمان لە هەموو حزبە سیاسییەكان داماڵیوە
"پارەم پێ نییە بە پاس هاتوچۆ بكەم"