سبەی دابەش دەکرێت
لیستی موچەی مانگی 10 راگەیەنرا
964+
شۆڕش قادری
لیستی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا.
دواجار وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی بڵاوکردەوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و رۆژی دووشەممە 23.12.2024 کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی خشتەی موچە تێبێنییەکی بە سێ خاڵ نوسیوە و دەڵێت:
1- ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة ) ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
2- تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11 ) کەلەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان
3- هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم سبەی سێشەممە 17.12.2024 خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان موچە وەردەگرن.
وێنەیەکی لیستەکە لە خوارەوە: