بزانە وشکەسەرماکە کەی تەواو دەبێت

بەفر و بارانێکی باش بەرەو کوردستان بەڕێوەیە

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی شارەزایەکی کەشناسی، ئەم وشکەسەرمایە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتووش بەفر و بارانێکی باش روو لە کوردستان دەکات.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “ئەم وشکەسەرمایەی چەند رۆژێکە باڵی بەسەر ناوچەکەماندا کێشاوە، رۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت و دواتر و شەوی هەینی لەسەر شەممە بارانی پچڕ پچڕ لەناو سەنتەری شارەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبێت، لەو کاتەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە رۆژانی 24 و 25ـی مانگ شەپۆلێکی بەفر و بارانی باش رووی لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا سەرماکە دەگەڕێتەوە.

بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت

بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت

بەفر و بارانبارینی کەم بەردەوام دەبێت و وشکەسەرماش بەڕ...

بەفر و بارانبارینی کەم بەردەوام دەبێت و وشکەسەرماش بەڕێوەیە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە