یەک و دوان نین 

دەربەندیخان کێشە کەڵەکەبووەکانی گەیاندە حکومەتی هەرێم 

964+

توانا نەقی

جێگری سەرۆکی حکومەت چووە قەزای دەربەندیخان لەوێ یەکەی ئیداری قەزاەکە دەیان کیشە و گرفتی کەڵەکەبووی شارەکەی خستە روو لە بابەتی ئاو، پیسی ژینگە، کارەبا و چەندانی دیکە.

قەزاەی دەربەندیخان سەربە پارێزگای سلێمانیە و جگە لە خراپی رێگاوبانەکەی هەرچەندە خاوەنی بەندوێکی گەورەیە بەڵام بەردەام کێشەی پاکی ئاو و کارەبای هەیە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، جگە لەوەی بە دەمی سەرجەم کێشەکانی وەکو پیس بوونی ئاو و هەوا، کارەبا، کەموکوڕی خزمەتگوزاری لەتەندروستی دەربەندیخان، خراپی ڕێگاوبان، کۆمەڵێک کەموکوڕی لەناو سنوری شارەوانی دەربەندیخان، سوتانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری نەفتا لەناو تونێل و داخرانی تونێل، وەرگەڕان و گڕگرتنی تانکەری سوتەمەنی لەناو سنوری شارەوانی قەزاکەو مەترسی گەورەی ئەم کێشانە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە یاداشتێکێش 12 خاڵی دیکەی ئاراستەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو ئەو داواکاریانەدا جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی داوە پارە بۆ پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان خەرج بکات هەرەها پارە بۆ کارکردن لە رێگای ناوتاق و رێگای باوەخۆشێن خەرجبکرێت و داواکاریەکانی دیکەش کاری لەسەر بکەن.

لسیتی ئەو داواکاریانەی کە دراوە بە حکومەت بۆ دەربەندیخان جێبەجێ بکرێت:

1. بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی.
2. زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی .
3. نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و دروستکردنەوەی شوێنی مانەوەی پزیشکان.
4. بەگەڕخستنەوەی کۆمپانیای جێبەجێکاری ڕێگای نێوان (وارماوە – هەسەنە گەورە).
5. دابینکردنی شایستە دارایی بۆ بەردەوامی کارکردن و تەواوکردنی ڕێگەی(دەربەندیخان، ناوتاق، زەڕایەن).
6. دووسایدکردن یاخود فراوانکردنی ڕێگەی (تونێلی دەربەندیخان – گوندی هەسەنە گەورە).
7. خزمەتکردنی کەرتی گەشتوگوزار لەشارەکەدا کەخاوەنی دوو بەنداو، ڕووباری سیروان، ئەشکەوتی کونەباو توونی بابایەو سەرباری ئەوانەش شارەکە فەرامۆشکراوە.
8. لێخۆشبوون لەپارەی ئاوی هاوڵاتیانی دەربەندیخان بۆ ماوەی یەک ساڵ لەبەرئەوەی 95% دانیشتوانی شارەکە خۆیان ئاوی خواردنەوە لەدەرەوەی شارەکەوە پەیدادەکەن بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی شارەکەوە.
9. چارەسەری ڕیشەیی گرفتی کارگەکانی بەرد هاڕین لەسنوری شارەوانی دەربەندیخان.
10. چارەسەرکردنی کێشەی زەوی بەشێک لەهاوڵاتیانی گوندی کانی سارد کە کەوتوونەتە ناو سنوری شارەوانییەوە کەبەهۆی کەمدەرامەتییەوە لەکاتی خۆیدا نەیانتوانیوە خانووی تێدا دروست بکەن.
11. قەرەبوکردنەوەی زیاتر لە(100) سەد ماڵی گوندی کانی سارد کەلەساڵی (1988) خانووەکانیان لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ڕووخاوەو لەئێستاشدا زەوییەکان لەماستەرپلانی شاردان و کراون بەپرۆژەی خزمەتگوزاری.
12. دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی ڕێگای ناحیەی باوەخۆشێن هەتا گوندی چەمەرگە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیران بڕیاری پێویستی داوە لەسەربەشی زۆری خاڵەکان  و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ جێبەجێکردنیان و بەڵێنیشی دا بەردەوام لەپەیوەندیدا بێ لەگەڵ ئیدارەی شارەکە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

کێشەی کارەبای دەربەندیخان چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای دەربەندیخان چارەسەر کرا