ئەمشەو کوژرا
بکوژی گەنجەکەی کۆیە دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
بکوژی ئەو گەنجەی ئەمشەو لە گەڕەکی هەیبەت سوڵتانی کۆیە کوژرا، دەستگیر کرا.
لە رووداوێکی تەقەکردن گەنجێکی 36 ساڵ گیانی لەدەستدا
ئارام یاسین لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی کۆیە بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر بکوژی ئەو گەنجەی ئەمشەو یەکشەممە 15.12.2024 لە گەڕەکی هەیبەت سوڵتانی کۆیە کوژرا، دەستگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەسەر بکوژەکە و رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.
نزیک کاتژمێر 8ی ئەمشەو لە گەڕەکی هەیبەت سوڵتانی قەزای کۆیە، تەقە لە گەنجێکی تەمەن 36 ساڵ کرا و کوژرا.
پێشتر نەشئەت ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د. خالید، بە 964ی وتبوو، گەنجەكە بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتن و دەرکەوتووە کە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە، هەوڵی زۆری تیمەکانیان بۆ چارەسەرکردنی بێ ئاکام ماوەتەوە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.