وەزارەتی دارای وادەڵێت

سێشەممە موچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت

964+

پەری ساڵح

وەزارەتی دارایی رۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکات و دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەکی دەستبەرداری مافەکانی موچەخۆران نابین.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێم، ئەنجامی گفتوگۆکە ئەرێنی بووە و لەیەکتێگەیشتن هەبووە بۆ دابینکردنی تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانی موچەخۆران نابن و رۆژی سێشەممەش 17.12.2024 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکەن و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

"دەبێت زانیاری موچە لە وەزارەتی داراییەوە وەربگیرێت"