"له به‌شێكیان كتێبخانه هه‌يه"
كتێبخانه گشتییه‌كانى هه‌رێم پلانى هه‌یه كتێبخانه له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان دابنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه کتێبخانە گشتییەکانى هه‌رێم كار له‌سه‌ر پلانێكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له ته‌واوى ده‌زگا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێم كتێبخانه هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێك قسه‌یان كردووه و كتێبیشیان پێشكه‌شى چه‌ند ده‌زگایه‌ك كردووه.
دیاری وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان، به 964ـى راگه‌یاند ئه‌م پلانه‌ى هه‌یانه دوورمه‌وداو نزیك مه‌ودایه به‌شێكیان جێبه‌جێكردووه به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی له داهاتوو جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دوو هه‌زار كتێبمان پێشكه‌شی چاكسازییه‌كانى هه‌رێم بۆ گه‌وران، ژنان و منداڵان كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش خولیان بۆ سه‌رپه‌رشتیاری كتێبخانه‌كان به‌ڕێوه‌بردووه، بۆ زیاتر گرنگیدان به كتێبخانه له‌داموده‌زگاكانیاندا”.
200 كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه سه‌رپه‌رشتى كتێبخانه‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن له خوله‌كان به‌شداریان كرد و سوودیان له زانیارییه‌كانى خوله‌كان بینیوه به‌تایبه‌تیش چۆنیه‌تى ئیدارەکردنی كتێبخانه‌كان بەشێوەیەکی زانستییانە.
به‌م زووانه‌ش له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گرنگی زیاتر به كتێبخانه‌كانى ئه‌م زانكۆیه بده‌ن.
“له‌به‌شێكى دامه‌زراوه فه‌رمیییه‌كانى هه‌رێم كتێبخانه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه تموحمان زیاتره كه كتێبخانه له‌ته‌واو ئه‌و ناوه‌نده حكومییانه هه‌بێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى دیاری وه‌ستا عه‌زیزه بۆ 964.