"هه‌رێم ئارام و گونجاوه‌"

هه‌رێمى كوردستان، بانگهێشتی وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكانی بەریتانیا دەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم داواى له‌ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ به‌ریتانییه‌كان كرد بێنه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانیان و بۆشی دووپاتكردنه‌وه‌ كه‌ دۆخى هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئارام و گونجاوه‌.

ئه‌م داواكارییه‌ى محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق – بەریتانیا  IBBCخسته‌ڕوو كە ئێستاكه‌ لە شاری دوبەی وڵاتى ئیمارات كاره‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاماژەی به‌ دەرفەتە زێرین و ناوازەکانی وەبەرھێنان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ لـە سێکتەرەکانی وزەی نوێبۆوە، کشتوکاڵ، گەشتیاری، پەروەردە و فێرکردن، تەندروستی، خزمەتگوزاریی و تەکنەلۆژیا و بۆ ئه‌مه‌ش بانگھێشتی وەبەرھێنەر و کۆمپانیاکانی بەریتانیای کرد بۆ وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان پشتیوانی دەستەی وەبەرھێنان و حکـومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ پابەندبوون بە فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار و ئارام بـۆ وەبەرھێنەرانی بیانی نیشاندا، کە ھاوشێوەی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق – بەریتانیا IBBC، ساڵانە لە دوو کاتی جیاوازدا کۆنفڕانسێکی ئابوریی و بازرگانی و پەروەردە لـە شارەکانی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا و شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی رێکدەخـات.

وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەتوانن لە دهۆک وەبەرهێنان بکەن

وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەتوانن لە دهۆک وەبەرهێنان بکەن

هانی وەبەرهێنەران دەدرێت قوتابخانە دروست بکەن

هانی وەبەرهێنەران دەدرێت قوتابخانە دروست بکەن