نمونە وەرگیراوە
پشکنین بۆ پاک و پیسی ئاوی سێ گەڕەکی هەولێر دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر گومانی لە رێژەی کلۆر و کوالیتی ئاوی سێ گەڕەک هەیە و پشکنینیان بۆ دەکات، بۆ ئەو مەبەستە سامپڵی کیمیاوی و بایۆلۆجی وەرگرتووە و دەیباتە تاقیگە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، تیمێکیان بەدواداچونیانکرد بۆ کوالێتی ئاو و رێژەی کلۆرەکەی لە گەڕەکەکانی ماردین، سەربەستی دارەتوو بەمەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی ئاوەکە بۆ خواردنەوە.
“ئەو ئامێرانەی کلۆر کە پێویستیان بە چاککردنەوە بوو چاککران لەگەڵ دابەشکردنی مادەی کلۆر و وەرگرتنی سامپڵی کیمیاوی و بایلۆجی بۆ پشکنین”، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر وا دەڵێت.
کلۆر یەکێکە لە مادە گرنگەکان کە لە زۆر وڵاتدا بۆ خاوێنکردن یان پاڵاوتنی ئاو بەکار دەهێندرێت، بەڵام بەکارهێنانی مادەکە بە رێژەی نەشیاو زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.