شوێنکەیان چۆڵکردووە

بای بەهێز 60 خێمەی چەند خێزانێکی شەنگالی تێکداوە

 964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

رەشەبای بەهێز زیاتر لە 60 خێمەی خەڵکی شەنگالی لەسنووری گرعزێر تێکداوە و زیانی مادیش بەر کەلوپەلەکانیان کەوتووە، و ئێشتا داوای هاوکاری و بەدەمەوەچوون دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە2024.12.14 ، بەهۆی باییەکی بەهێز و خۆڵبارینی چڕەوە  لە گوندی تل بەهلول لەسنووری ناحیەی گرعزێر زیان بە زیاتر لە 60 خێمەی خێزانانی شەنگال کەوتوونە.

خەڵەف میرزا ، یەکێکە لەو کەسانەی زیان بە خیمەکەیان گەیشتووە بە 964ـی وت، نزیکەی چوار مانگە زیاتر لە 60 خێزان گەڕاوینەتەوە لەسەر  زێدی خۆمان، بەڵام هیچ شوێنمان نەبوو بۆیە خێمەمان هەڵداوە.

وتیشی، ئەمڕۆ بایەکی زۆر بەهێز هەڵی کردووە و هەم خێمەکانی تێکداوە و هەم زیان بەر کەلوپەل و پێداویستییەکان کەوتووە.

باسی لەوەشکرد، ئێمە لە گوندی تەل بەهلول نەماین لەبەر ترس و دڵەڕاوکێ ئێستا لە ناوچەیەکی نزیک لە ناوەندی شەنگالین داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکارمان بن.

گوندی تل بەهلول دەکەوێتە ناحیەی گرعزێر لە سنووری قەزای شەنگال،

پێداچوونەوە: توانا نەقی