لە سنووری زاخۆ

کەسێک ئۆتۆمبێلێکی برادەرەکەی بە دزیەوە فرۆشتووە و دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

هاوڵاتیەک تۆمەتبارە بەوەی کە هەستاوە ئۆتۆمبێلی برادەکەی خۆی بردووە و فرۆشتوویەتی بە قسەی پۆلیسی زاخۆش پارەکەی لە قومارا دۆڕاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، کەسێک چووەتە لای هاوڕێیەکی خۆیی و بە بێ پرس سویچی ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و رۆشتووە لە شارێکی دیکە فرۆشتوویەتی.

دەشڵێت، ئەو کەسە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی کە بەدزییەوە بردوویەتی بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ فرۆشتوویەتی و پارەکەی لە قوماری ئەلیکترۆنیدا خەرج کردووە.

پۆلیس دەڵێت، ئێستا تۆماتبارەکە بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

ئەو پیاوەی هەر رۆژە و دزییەکی ئەکرد گیرا

ئەو پیاوەی هەر رۆژە و دزییەکی ئەکرد گیرا