لە ئیستەنبوڵ

پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەكانی ئاشتی و هاوكاری پارێزگارەكان بەشدارە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆك شارەوانییەكان لە رۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری هەولێریش بەشدارە.

كۆبوونەوەكە لە شێوەی كۆنفراسێكە بۆ ئاشتی و هاوكاری و لە 12 تا 14ی ئەم مانگە لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ ئەكرەم ئیمانئۆغلوو بەشداریی كۆبوونەوەكان دەكات.

بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێریش، ئەمڕۆ هەینی دوو تەوەر لە كۆبوونەوەكان بەڕێوەچوون، بە ناونیشانەكانی “رۆڵی شارەکان لە بنیاتنانی ئاشتیدا، دەرفەت و ئاستەنگەکان، هەروەها “باشترین شێوازەکانی دیپلۆماسی شار بۆ ئاشتی و هاوکاری”.

پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبول مانگی رابردوو هەر لە ئیستەنبۆڵ كۆبوونەوەیان هەبوو، هاوینی رابردووش لە پاریس یەكتریان بینی.

پارێزگاری هەولێر مانگی رابردوو ئەوەی بە 964 وت، بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵی كردووە سەردانی هەولێر بكات و ئەویش قبوڵی كردووە، كە پێدەچێت لە مانگی داهاتوو و دوای سەری ساڵ سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان بكات.

پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەكانی ئاشتی و هاوكاری پارێزگارەكان بەشدارە

كەی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ سەردانی هەولێر دەكات؟

كەی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ سەردانی هەولێر دەكات؟