دوای ماوەیەک دوو رۆژە نرخەکەی زیادی کردووە

ئەمڕۆش نەوت نرخەکەی لە هەڵکشاندایە

964+

ژێوار خدر

نرخى نەوت ئەمڕۆش بەرز بوونەوە بەراورد بە نرخەکانی دوێنی کە 73 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش دواى ئەوەى ماوەیەک بوو لە ئاستێکى نزمدا مامەڵەى پێوەدەکرا.

گرژییەکانی سوریا لە هەفتەی رابردوو بەردەوام نرخی نەوتی بەرەو دابەزین دەبرد، بەڵام دوێنێ پێنجشەممە بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد و خاوى برێنت بە 73 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا و بەڕێژەى 0.11 سەنت بەرز بوونەوەى تۆمارکرد.

ئەمڕۆش هەینی 13.12.2024، نرخی دۆلار 73 دۆلار و 49 سەنتە و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دۆخى سوریا بە تایبەت، رەنگە یەکێک بن لە هۆکارەکانى دابەزینى نەوت، ئەوە جگە لەوەى خواستى چین لەسەر بەرهەمى نەوت رووى لە کەمییە، یەکێکى دیکەش لە هۆکارەکان بەرزیی بەرهەمهێنانى نەوتە بە قەبارەیەکى زۆر.

کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو ناوچەیە، کاریگەری بە رێژەیەکی زۆر نەکردووەتە سەر نرخی نەوت، بەڵام ئەگەر وەک ئەم دوو رۆژە بڕوات لە هەفتەی داهاتووەوە زیاتر بەرز دەبێتەوە.

نرخی نەوت 73 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 73 دۆلاری تێپەڕاند