52 پارچە زەوی ئامادەکراوە

40 پیشەوەری چوارقوڕنە حەسانەوە.. زەویان بەرکەوت

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سنوری شارەوانی چوارقورنەی سەر بە شارەوانییەکانی ئیدارەی راپەڕین، بەپێی خاڵبەندیی و تیروپشك 52 پارچە زەوی بەسەر پیشەوەران دابەشکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.12.2024 دابەشکردنەکە ئەنجامدراوە، پێشتر بە ئامادەیی لیژنەیەك لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاسایش و سەندیكای كرێكاران و چەند فەرمانگەیەکی تری حكومەت دوای ووردبینی، ناوی پیشەوەران پەسەندکراون.

شارەوانییەکانی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، 40 پارچە زەوی بۆ پیشەوەران بە خاڵبەندی و شەش پارچە زەوی بۆ پیشەی ئاسنگەری لە ناوچەی پیشەسازی بەشێوەی تیروپشک دابەشکراوە.

هەروەها، شەش پارچە زەوی ماوە کە بەشێوە زیادکردنی ئاشكرا دەدرێت بە پیشەوەران لە پیشە جیاوازەکان.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین چەندین بار دار و بیورێ...

پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین چەندین بار دار و بیورێک و 166 فەردە خەڵوز دەفرۆشێت

شەش کەس لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین دەستگیرکران

شەش کەس لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین دەستگیرکران

پەروەردەی راپەڕین بەدوای بەنزینخانەدا دەگەڕێت

پەروەردەی راپەڕین بەدوای بەنزینخانەدا دەگەڕێت