چیرۆکى دوو هاوسەرى نابینا
بە بیناى دڵ یەکتریان ناسى و بوون بە هاوسەرى یەکترى
964+
دیلان محەمەد جەزا
رووخسارى یەکتریان نەبینوە، بەڵام بە بینایى دڵ و دەروون یەکتریان ناسى و بوون بە هاوسەرى یەکترى، هەرچەند پێیان دەوترا سەرکەوتوو نابن، بەڵام گوێیان بەم قسانە نەدا و بەخۆشەویسى ماڵێکیان بۆخۆیان رۆشنکردووەتەوە.
ئەمە چیرۆکى کۆسار هیوا و دەشتى جەلالە کە دوو هاوسەرى نابینان.
ئەم دوو هاوسەرە چیرۆکى ژیان و خۆشەویستیان لەگەڵ 964 بەشکرد و باسیان لەوە کرد کە سەرەتا هاوڕێ بوون و دواتر بڕیاریانداوە ببن بە هاوژینى یەکترى.
وەکخۆیان دەڵێن، نابینایى نەبووەتە بەربەست لەبەردەمیان و خۆشەویستى و یەکترى قبوڵکردنیان کردووەتە رۆشنایى بۆ ژیانى پێکەوەییان.
وەک باسى دەکەن، سەرەتا پێیان وابوو سەرکەوتوو نابن، بەڵام ئەوان بڕیاریاندا و ئێستا پێکەون و ماڵێکی پڕ لە خۆشەویستیان بۆخۆیان دروستکردووە.
“ئێمە بە دڵ یەکتریمان هەڵبژارد نەک بەچاو، لە چاوى دڵەوە یەکترى دەبینین و خۆشەویستى دەردەبڕین”، ئەو دوو هاوسەرە وایان بە 964 وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح