تا ئێستا نزیكه‌ى 4 تۆن ته‌له‌ف كراوه
دواى سلێمانى فاسۆڵیا ژه‌هراوییه‌كه رووى له گه‌رمیان و خانه‌قین کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى سلێمانى ئه‌و فاسۆڵیایه‌ى گومانى ژه‌هراویبوونى لێده‌كرێت رووی له سنووره‌كانى گه‌رمیان و خانه‌قین كردووه و هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى ده‌روازه‌ى په‌روێزخانیش نزیكه‌ى چوار تۆنى ته‌له‌ف كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كان بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه، فاسۆڵیاكه له عێراق و ئێرانه‌وه هێندراونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كێشه‌ى فاسۆڵیاكه زۆرى رێژه‌ى مادده‌ى نیتراته تێیدا و به‌مه‌ش گومانى ژه‌هراویبوونى لێكراوه.
تا ئێستا، رێگه نه‌دراوه ئه‌م جۆره فاسۆڵیایه بخرێته ناو بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌ناو عه‌لوه یان ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه دواى پشكنینى رێگرى لێكراوه.
سه‌ڵاح وه‌ندى، به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان له سنوورى گه‌رمیان به 964ـى راگه‌یاند، نزیكه‌ى چوار تۆنیان له چوار بارهه‌ڵگرى گه‌وره ته‌له‌ف كردووه و رێگه‌یان نه‌داوه له ده‌روازه‌كه‌یانه‌وه داخلى بازاڕه‌كان بكرێن.
وتیشی “به شێوه ئاساییه‌كه‌ى پێویسته رێژه‌ى نیترات له فاسۆڵیان له 0 تا 30 بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌و فاسۆڵیایه ده‌بیندرێت رێژه‌كه‌ى له 800 تا 2800 ـه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره”.
تاوه‌كو ئێستاش پشكنین له‌سه‌ر ئه‌م جۆره فاسۆڵیایه له په‌روێزخان و بازگه‌ى ساڵح ئاغا له گه‌رمیان به‌رده‌وامه، سه‌ڵاح وه‌ندییش دووپاتیده‌كاته‌وه پێویسته ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه به‌بێ پشكنینى كیمیایی تێنه‌په‌ڕێت.
هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى ده‌روازه‌كه، هاوڵاتیانى خانه‌قین و گه‌رمیان ئاگادار ده‌كاته‌وه وریابن له به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره فاسۆڵیایه و له‌هه‌ر شوێنێك بینیان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.