لە قەزای داقوق
فڕۆکەی جەنگی f16 بۆردومانی چەکدارانی داعـ*شی کرد
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا لە دۆڵی خاسەی قەزای داقوق، حەشارگەیەکی چەکدارانی داعـ*ش لەلایەن فڕۆکەی F16ەوە بۆردومان کرا و تەقێندرایەوە.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لە سەر جموجۆڵی چەکدارانی داعـ*ش لە دۆڵی خاسە و بەدیاری کراوی لە نزیک گوندی فشکەی سەر بە ناحیەی رەشادی لە قەزای داقوق، کەمێک پێش ئێستا حەشارگەیەکی چەکدارانی داعـش بۆردومان کرا.سەرچاوەیەکی هەواڵگری، لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، ماوەی چەند رۆژێکە تیمێکی هەواڵگری سەربازی، چاودێری جموجۆڵی ژمارەیەک چەکدار دەکەن کە دوای نزیک بوونەوەیان لەو دۆڵە دەڕۆنە ژێر زەویەوە و خۆیان حەشار دەدەن، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فرۆکەی جەنگی f16ەوە دوو موشەک ئاڕاستەی حەشارگەکەیان کرا و تەقێندرایەوە.
پێداچوونەوە؛ ژێوار خدر