100 دۆلار بە 132 هەزار

ناوەندەکەی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی کەرکوک کرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

فڕۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک و بە نرخی فەڕمی، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024 دەستی پێکردەوە، بانکی رەشید لە رێگەی کۆمپانیاکانی متمانەپێکراوی ئاڵوگۆڕی دراو بە گەشتیارانی دەفرۆشێ.

کۆمپانیای ئەزمەڕ ئێر لە پێگەی خۆی هەواڵی دەستپێکردنەوەکەی ئاشکرای کرد، کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکانی فڕۆکەخانەکەی لە ئەستۆیە، ژمارەیەک کارمەند لە کابینەیەکدا دانیشتوون، 132 هەزار دینارت لێ وەردەگرن و 100 دۆلارت پێ دەدەن، لە کاتێکدا لە بازای ئازاد 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە.

هەر گەشتیارێک لە ڤیزای وڵاتانی ئەوروپا و “جگە لە قەدەغەکراوەکانی” هەبێ تا سێ هەزار دۆلار و بە مەرجی بوونی ڤیزا و وڵاتی نامە، دەتوانێ دۆلار بکڕێ، ئەوە لە کاتێکدا، کۆمپانیای ئەزمەڕ ئێر لە پێگەی خۆی کەمێک پێش ئێستا هەواڵی دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە گەشتیاران بڵاوکردەوە.

ناوەندی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی کەرکوک؛