دیمەنێکی کۆنفڕانسەکەی وڵاتی سعودیە... وێنە؛ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.
"شاری فێربوون" پێنجوێن تاقی دەکاتەوە
قەزایەکی هەرێم چاوه‌ڕێی 2025 ده‌كات بۆئه‌وه‌ى بچێته ناو پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تى
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
پرۆژەی “شاری فێربوون” له پێنجوێن چاوەڕێی ساڵی 2025ـه، بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە بەشێک لەو پرۆژە جیهانییە، كه ماوه‌ى دوو ساڵه مه‌رجه‌كانى یونسكۆ جێبه‌جێده‌كات.
مه‌رجى یونسكۆ بۆ تۆماركردنى شاره‌كان له لیسته‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ى پێنج ساڵ وه‌كو تاقیكردنه‌وه كار و چالاكی بكه‌ن و دواى هه‌ڵسسه‌نگاندنیشیان ئینجا بڕیار له تۆماركردنیان ده‌درێت.
زانا رەحمان، قایمقامى پێشووى پێنجوێن و سەرپەرشتیاری ئێستاى پڕۆژەكه به 964ـى راگه‌یاند، یونسكۆ پێی راگه‌یاندوون كه له ساڵى داهاتوو ده‌رگاى پاڵاوتنى شارى نوێ بۆ ناو ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كرێته‌وه و ده‌بێت ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وكاته بن.
وتیشی “له سعودیه پێیان وتووین کە پێنجوێن بۆ وه‌رگیرانى له‌و پڕۆژه‌یه له لووتكه‌دایه و ئومێدێکی زۆریشمان هەیە وەک تاقانە شارێک لەسەر ئاستی هەموو عێراق، وه‌ربگیرێین”.
هه‌ر شارێك كه له‌و پڕۆژه‌یه وه‌رده‌گیرێت چەند وڵاتێکى ئه‌ندامى پڕۆژه‌كه دادوەری دەکەن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن ئینجا دوا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
زیاتر له 100 وڵات كه شاره‌كانیان له‌و پڕۆژه‌یه‌ى یونسكۆ تۆماركراوه لە كۆنفڕانسه‌كه‌ی وڵاتى سعودیه به‌شداربوون كه له هه‌فته‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، زانا ره‌حمانیش یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى پێنجوێن ده‌ڵێت “له كۆنفڕانسه‌كه‌ى سعودیه بۆیان ده‌ركه‌وت كه پێنجوێن تاکە شاری بەشداربوو بووە کە لەسەرجەم بوارەکاندا چالاکی هەبووە لە کاتێکدا شاری وڵاتانی دیکە تەنها لە یەک بواردا کاریان کردووە”.
پێنجوێن: فه‌رهاد حه‌سه‌ن