نه‌خشه‌ى راپۆرته‌كه كه رێكخراوى IFJ له ماڵپه‌ره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
زۆرترینیان له غەززە بووە
به‌پێی راپۆرتێكی IFJ ئه‌مساڵ له جیهاندا 104 رۆژنامه‌نووس كوژراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (IFJ)، بۆ ئەمساڵ له راپۆرتێكدا ئاماژه به گیانله‌ده‌ستدانى رۆژنامه‌نووسان له سه‌رتاسه‌رى جیهان ده‌كات ، كه زۆرترین ژماره‌یان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن.
راپۆرته‌كه بۆ ساڵی 2024 ـە و به‌بۆنەی 10ـی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردووه‌تەوە.
به‌پێی راپۆرتەکە ئه‌مساڵ 104 رۆژنامه‌نووس كوژراون، 55 رۆژنامەنووسیان لە غەززە و به‌گشتیش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست 66 رۆژنامه‌نووس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و 104 رۆژنامه‌نووسه‌ى كوژراون 12 یان ژنن.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه، لە 7.11.2023 ـەوە کە شەڕی غەزە دەستیپێکردووە، 138 رۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە غەزە کوژراون، لە دوای غەزەش، عێراق ئینجا فلیپین و مەکسیک بە مەترسییدارترین وڵاتەکان بۆ رۆژنامەنووسان دانراون.