ئەوانەی لە سوریا دەگەڕێنەوە

دەروازەی سنووری قائیم بۆ عێراقییەکان کرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

دەروازەی سنووری قائیم کە دەکەوێتە نێوان عێراق و سوریا ئەمڕۆ کرایەوە بۆ ئەو عێراقییانەی کە لە سووریان، بە مەرجی ئەوەی بەڵگەنامەی فەرمیان پێبێت.

پەیامنێری 964 لە سنووری قائیم وتی، ”ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024 رێگای گەڕانەوە لە سووریا بۆ ئەو عێراقییانە کرایەوە کە بەڵگەنامەی سەلماندنی ناسنامەی عێراقیبوونیان پێیە”.

باسی لەوەش کرد هە موو ئاسانکارییەک کراوە کە پڕۆسەی هاتن و چوون لە دەروازەی قائیمەوە بە ئاسانی و بێ کێشە ئەنجام بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دواى 53 ساڵ حوکمڕانى و سەردەستەیى، حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بە هەڵاتنى بەشار ئەسەد و دارودەستەکەی دوو رۆژ لەمەوبەر کۆتایى هات.

چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە دیمەشق و سەربازانى حکومەتى سوریا بەبێ تەقە پارێزگاکەیان رادەستکرد و حوکمى ئەسەد کۆتایى هات، ئۆپۆزسیۆنیش بە فەرمى کەوتنى رژێمەکەى راگەیاند.

لەم نێوانەشدا کۆمەڵێک هاوڵاتی عێراق لە سوریا گیریان خواردووە، کورد و ئێزدی و عەرەبیان تێدایە، ئێستاش دەتوانن لە سنووری دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە وڵات.

ئەم دۆخەی سووریا زیانی بە نەوتەکەی ئێرانیش گەیاندووە

ئەم دۆخەی سووریا زیانی بە نەوتەکەی ئێرانیش گەیاندووە

"رووداوەكانی سوریا هیچ گۆڕانكارییەكی لە هاتوچۆی بازرگانی نەكردووە"