ئیتر مەڕۆنە شارەکانی دیکە بۆ پشکنین

ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە

964+

ژێوار خدر

ئیتر پێویست ناکا هاوڵاتیانی سنووری قەزای کۆیە، بۆ پشکنینی MRI سەردانی شارەکانی دیکە بکەن، ئامێرەکە چاککراوەتەوە و کێشەی نەماوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە بەیانیان و ئیواران بڕۆن و پشکنینەکانتان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 رایگەیاند، ئێستا لە سەنتەری تیشکی شەهید د.مەجید ئامێری تیشکی MRI چاککراوەتەوە هاوڵاتییان دەتوانن لە بەیانیان و ئێواران سەردانی نەخۆشەخانەکە بکەن.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی وت، ماوەی چەند مانگێکە ئەو ئامێرەی نەخۆشخانەکە لەکارکەوتووە و ئێستا چاککراوەتەوە و کێشەی نەماوە.

وتیشی، رۆژانە 12 بۆ 13 نەخۆش پشکنیاین بۆ دەکرێت، بەیانیان نرخی پشکینینەکە 15 هەزار دینار و ئێوارانیش 60 بۆ 65 هەزار دینارە.

روونیشیکردەوە، ئامێری CT scanەکەشمان پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە، رەزامەندیمان وەرگرتووە و بڕیارە دانەیەکی تازەمان بۆ دابین بکرێت و جگە لەو ئامێرە پێوسیتمان بەهیچ ئامێرێکی دیکە لە نەخۆشخانەکەمان.

ئامێری MRI ئامیرێكی پزیشكیە كە لەرەی موگناتیسی و شەپۆلی رادیۆیی بەكاردێنێت بەمەبەستی پشكنین و بەدەستهێنانی وێنەی تەواو ووردی كەللەسەر و سەرجەم ئەندامەكانی دیكەی جەستە.

کۆیە دوو ساڵە بێ ئامێری پشکنینی سی تی سکانە

کۆیە دوو ساڵە بێ ئامێری پشکنینی سی تی سکانە