لە شەهبا

شەش ئاوارەى عەفرین لەلایەن گروپەکانى سەر بە تورکیاوە کوژران

964+

وریا فەتاح

میدیاى نزیک لە هەسەدە بڵاوى کردەوە، لە شەهبا شەش ئاوارەى عەفرین لەلایەن گروپەکانى سەر بە تورکیاوە کوژراون.

رووداوەکە لە گوندى حەلیسەى سەر بە شارۆچکەى فافینى ناوچەى شەهبا روویداوە.

وەک باسکراوە، ژمارەیەک “خیانەتکار” کە لە ناوچەى شەهبا دەژیان، تەقەیان لە شەش ئاوارەبووى عەفرین کردووە و کوشتویانن.

ئەوەش روونکراوەتەوە رۆژى 2ـى کانوونى دووەم 3 ئاوارەبووى عەفرین کوژراون ئەوەش کاتێک کە بەرەو ئەو کاروانە ئاوارەبوانە دەڕۆیشتن کە خۆیان ئامادە دەکرت بەرەو قەزاى تەبقە.

هەر لەو گوندە سێ ئەندامى هێزەکانى ئاسایش لە کاتى گەڕانەوەیان لە بەرەکانى شەڕ کە ئەوانیش لە نێو کاروانى ئاوارەبووەکاندا بوون، لەلایەن “خیانەتکارێک”ـى سەر بە گروپەکانى نزیک لە تورکیا کوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم رووداوانە لەلایەن شایەدحاڵان و ژمارەیەک پەنابەرى عەفرینەوە دراون کە بەشێکن لە کاروانى ئاوارەکان.

یونسێف پێگەیاندنی ئاوی بە ئاوارەکانی کەمپی شەهبا راگر...

یونسێف پێگەیاندنی ئاوی بە ئاوارەکانی کەمپی شەهبا راگرت