بە رووداوی هاتوچۆ سپڵی پارچەپارچە ببوو

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و لە مردن رزگار کرا

964+

شۆرش قادری

لە سلێمانی هاوڵاتییەک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەوهۆیەشەوە سپڵی پارچەپارچە بوو، بەڵام نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری بۆ کرا و لە مردن گەڕایەوە.

لە سلێمانی هاوڵاتییەکی تەمەن 24 ساڵ، شەوی رابردوو بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کە بە رووداوی هاتوچۆ بەسەختی بریندار ببوو، بە جۆرێک سپڵی پارچەپارچە ببوو.

“بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانی بێهۆشکاری ستافی بەشی نەشتەگەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر نەشتەرگەری، توانرا ژیانی رزگار بکرێت”، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئێستا باری تەندروستی ئەو هاوڵاتییە جێگیرە و لە بەشی چاودێریی ورد چاودێریی دەکرێت.

بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی شەویلگ...

بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی شەویلگە لە سلێمانی ئەنجامدرا

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رز...

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رزگار کرا

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا