راگەیاندکاران ئاگادار دەکرێنەوە

توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان چۆن بکرێتە هەواڵ؟

964+

ژوولی عەدنان

ئەمڕۆ 8.12.2024 لە سلێمانی راگەیاندکاران لە ئیتیکی رووماڵکردنی بابەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ئاگادرکرانەوە.

لە کۆتا رۆژەکانی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئیتیکی رووماڵکردنی رۆژنامەوانی تایبەت بە بابەتی توندوتیژی سازکرا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بڵاویانکردووەتەوە، پانێلێکیان تایبەت بە ئیتیکی رووماڵی هەواڵی کوشتن و توندوتیژی ژنان لە دەزگاکانی راگەیاندن رێکخستووە.

باسیان لەوەش کردووە، ئامادەبووانی پانێڵەکە ژمارەیەک راگەیاندکار و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکای رۆژنامەنووسان بوون.

روونیشیان کردووەتەوە ئامانجی پانێڵەکە بۆ پاراستنی مافی ژنانە لە رووبەڕوبوونەوەی توندوتیژی میدیای و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو بابەتە.

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژن...

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

"مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان"