ئەم بەیانییە

حوکمى 53 ساڵەى بنەماڵەى ئەسەد کۆتایى هات

964+

وریا فەتاح

دواى 53 ساڵ حوکمڕانى و سەردەستەیى، ئەم بەیانییە حوکمى بنەماڵەى ئەسەد، بە هەڵاتنى ئەسەد کۆتایى هات.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە دیمەشق و سەربازانى حکومەتى سوریا بەبێ تەقە پارێزگاکەیان رادەستکرد و حوکمى ئەسەد کۆتایى هات، ئۆپۆزسیۆنیش بە فەرمى کەوتنى رژێمى راگەیاند.

“بەشار ئەسەد هەفتەی پێشوو هاوسەرەکەی و منداڵەکانی ناردووە بۆ روسیا، خۆیشی لە شەوی رابردووەوە دیمەشقی جێهێشتووە، بەڵام نازاندرێت رووی لە کوێ کردووە”، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەم زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە.

لاى خۆیەوە، محەمەد غازی جەلالی سەرۆکی حکومەتی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراودا رایگەیاند: مامەڵە لەگەڵ هەر سەرکردایەتییەکە دەکەن کە خەڵک هەڵیببژێرن.

باسى لەوەشکردووە کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت بۆ رادەستکردنی دەسەڵات.

ئەمریكا: رووخانی حكومەتی ئەسەد زۆر نزیک بووە

ئەمریكا: رووخانی حكومەتی ئەسەد زۆر نزیک بووە