ئەمڕۆ لە ئامێدی زۆرترین بارانباریوە

+964
كوردستان ئەحمەد

لە  12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە ئامێدی و كەمترین لە سۆران باریوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، رێژەی بارانبارینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان،  لە 12 کاتژمێری رابردوودا بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكان زۆرترین بارانبارین لە پارێزگای دهۆك و لە قەزای ئامێدی بووە كە 9.8 ملیمەتر و كەمترینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە كە 0.2 ملیمەتر بووە.

لە دەربەندیخان و دەڤەری بارزان و كانی ماسێ زیاتر لە 2 ملیمەتر باران باریوە و لە حاجی ئۆمەران و هەڵەبجەش 1.4 ملیمەتر بارانباریوە.

ئەو رێژەیە لە كاتێكدایە شەپۆلێكی بەفر و باران لە چەند رۆژی رابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و لە چەند ناوچەیەك زیاتر لە مەترێك بەفر باریوە.

هەر بەپێی ئامارەکانی پێشبینی ئەو وەزارەتە، ئەمساڵ لە هەڵەبجە، سلێمانی و هەولێر کەمتر باران باریوە بەراورد بە پار، بەڵام لە دهۆک و کەرکوک زیاتر باریوە.