ئەمڕۆ زێڕ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە ژێر کاریگەريى دۆخى سوریا
نرخى زێڕ دابەزى
964+
وریا فەتاح
وەک دەڵێن زێڕ و ئابوورى ناسکن، شەڕ هۆکارى سەرەکییە بۆ گۆڕانکارى لە نرخەکان، زێڕیش لە ژێر کاریگەريى ئاڵۆزییەکانى سوریا رووى لە دابەزینە.
نرخى زێڕ پەیوەندییەکى راستەوخؤى هەیە بە رووداوە جیهانییەکان، جا بە بەرزبوونەوە بێت یان نزمبوونەوە، زێڕ بە یەکێک لە گرنگترین کانزا بەنرخەکان دادەنرێت کە سوورییەکان گرنگییەکی تایبەتی پێدەدەن، جا بۆ وەبەرهێنان بێت یان وەک بابەتى ئێکسسوارات، هەر بۆیە رووداوەکانى سوریا کەم تا زۆر کاریگەريى لەسەر نرخەکەى هەیە.
ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕى جیهانیدا نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 2634 دۆلار دابەزى و بەمەش هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم چەند هەزار دینارێک دابەزى.
ئەمڕۆ شەممە 7.12.2024، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 645 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 592 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 565 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 485 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.