لە کەرکوک 60 پۆلیس و ئەفسەر لەسەر نۆرەبڕی لابران

هاوبەش ئەبوبەکر

964+

سەرجەم ئەو پۆلیس و ئەفسەرانەی سەرپەرشتی بەنزینخانە حکومییەکانی کەرکوکیان دەکرد ئاڵوگۆڕیان پێکرا، پۆلیسی نەوت دەڵێت هۆکارەکەی ئەوەیە پەیوەندییان لەگەڵ خەڵک و خاوەن بەنزینخانەکاندا پەیدا کردووە و لە سەرەکاندا پێشیان خستوون.

عەميد ئازاد محەمەد، فەرماندەی ليواى يەكى پۆلیسی وزە و نەوت لەکەرکوک و نەینەوا، بە تۆڕی 964ی راگەیاند “بەشێک لەو پۆلیس و ئەفسەرانە نزیکەی 10 ساڵە سەرپەرشتی بەنزینخانەکان دەکەن، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵک و خاوەن بەنزینخانەکان دروستکردووە.”

تەنیا پۆلیس و ئەفسەری بەنزینخانەکانی ئاڵتون کوپری و دوبز ماوە بگۆڕدرێن، ئەوانی دیکە کە ژمارەیان نزیکەی 60 پۆلیس و ئەفسەرە هەموویان لابراون و گواستراونەتەو بۆ شوێنی دیکە.

بە وتەی عەميد ئازاد محەمەد، لەمەودوا پۆلیسی سەرپەرشیاری بەنزینخانەکانی کەرکوک هەر سێ مانگ جارێک ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.

هەر شۆفێرێک کۆبۆنی نەبێت یان ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆیەوە نەبێت بەنزینی نادرێتێ، هەر ئۆتۆمبێلێکیش ژمارەکەی هاوتا نەبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت، عەميد ئازاد محەمەد وای وت.

تەنها ئەو شۆفێرانە دەتوانن بەنزین وەربگرن كه ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی باوك يان برایانەوە بێت.