نوێنەرى عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

عێراق ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ بە ئامانجگرتنى هیچ وڵاتێک بەکارناهێنێت

964+

وریا فەتاح

نوێنەرى عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕاى جەختکردنەوە لە پاراستنى سنوورەکانى وڵاتەکەى، دەشڵێت: عێراق رێگە نادات زەوى و ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ بە ئامانجگرتنى هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.

محەمەد حسێن بەحرلعلوم، نوێنەرى عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانى عێراق کۆنتڕۆڵى تەواوەتى خۆیان بەسەر سنوورەکانى وڵاتدا هەیە.

جەختى لەوەشکردەوە کە حکومەتى عێراق رێگە نادات زەوى و ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ لێدان لە هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.

لە وتارەکەیدا کە لە دانیشتنى ئەنجومەنى ئاسایشدا پێشکەشى کرد، بەحرلعلوم وتى،”حکومەت چەندین پڕۆژەی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەستپێکردوەو هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر بکات”.

بەحر ئەلئولوم پشتڕاستی کردەوە، “حکومەت ڕەتیدەکاتەوە کە زەوی و ئاسمانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ بەئامانجگرتنی هەر وڵاتێک”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر سنوورەکانی وڵاتدا توندتر کردووە”.