جەمال غەمبار وادەڵێت

“تەمەن بەرەو پاییز دەڕوات”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

جەمال غەمبار  ستایلەکەی گۆڕیوە و گەڕایەوە کۆڕ و مەجلیسەکان و دەشڵێت، وەک مەحوی دەفەرموێ بەهاری عومرم واگەیشتە حوزەیران.

ماوەیەکی زۆرە جەمال خەبار لە کۆڕە شیعریەکان دوورکەوتووەتەوە و لە هیچ میدیایەکیش دەرنەکەوتووە، بەڵام فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی جارێکی تر جەمال غەمباری گەڕاندەوە کۆڕەکان و لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ 964 وتی، “بەهار تەمەنم بەرەو پاییز دەڕوات، دیوانێکی نوێم لە ژێر چاپدایە و رەنگە لەگەڵ سیدیەکی دەنگ بڵاویبکەمەوە و کۆڕێکیش بۆ سالمی شاعیر سازدەکەم”.

جەمال غەمبار دوای ئەو ونبوونە، بە ستایلێکی نوێوە و جیاواز لە ستایلی پێشووی دەرکەوتووە و دەڵێت، ئەمە بەشێکە لە ژیان.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"تکایە داوای کتێب لە لەتیف هەڵمەت مەکە"