مەزڵوم عەبدی: حکومەتی سوریا ناچارە ئەم قۆناغە نوێیە قبوڵ بکات
964+
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی سوریا، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” دەڵێت، رێكخراوی چەکداری داعش ده‌ستی به هێرشكردووه، باسی لەوەشکرد، 250 هه‌زار كورد له حه‌له‌ب له مه‌ترسیدان و به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6.12.2024، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سوریا وتی، حکومەتی سوریا ناچارە ئەم قۆناغە نوێیە قبوڵ بکات، دەشمانەوێ لەگەڵ تورکیا، كێشه‌كانمان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
دەستەی تەحریری شام و چەند گرووپێکی چەکداری دیکە دوای ئەوەی هەفتەیەک لەمەوبەر شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد، روویان کردە شاری حەماو شەڕە گەورەکەی ئەوێ دەستی پێ‌کرد، ئەوکاتە ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان توانیویانە گرتوخانەی سەرەکیی شارەکە بگرنە دەست و بە سەدان زیندانییان ئازاد کردووە.
ئەمڕۆش، تەلەفزیۆنى سوریا لە زارى سەرچاوە ناوخۆییەکان بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکان چوونە ناو شارى تەلبیسە لە باکوری پارێزگای حمس، هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، دەروازەی سنووریی عریزە لە نێوان سوریا و لوبنان لە ئاکامی دەستدرێژییەکی چەکداری کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج، لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
لەسەر ئەو ئالۆزییانە عەبدی وتی، 250 هه‌زار كورد له حه‌له‌ب له مه‌ترسیدان و به‌رگری له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود ده‌كه‌ین، هەروەها بە هاوكاری ئه‌مریكا ئاواره‌كانی شه‌هبایان رزگار كردووە و ئاماده‌ن به‌شداری له دیالۆگی چاره‌سه‌ری سوریا بكه‌ن.
ئەوە زانراوە، داعش ده‌ستی به هێرش كردووه و له نزیك كه‌مپی هۆڵ، مەزڵوم عەبدی وتی، بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیداین، هەورها یه‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شامدا هه‌یه و بڕیارمان نه‌داوه له دژیان بجه‌نگین.