بریکارێکی بەشەخۆراکی مانگانە ئارد دابەش دەکات. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
بریکارەکانی خۆراکی هەولێر
بڕۆن لیستی بریکاری خۆراکی مانگی 11 وەربگرنەوە
964+
ژێوار خدر
ئەو بریکارانەی خۆراک، کە نەیانتوانیوە بەهۆی نەگەڕاندنەوەی کارتی بانک لیستی بریکاری خۆراکی مانگی 11 وەربگرنەوە، لە رۆژی شەممە 7.12.2024ەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بکەن و کێشەی پارەدانتان بۆ دروست نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، رۆژی شەممە فەرمانبەرەکانمان بۆ هاوکاری بریکارەکان و بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەوام دەکەن و بریکارەکان دەتوانن بێن لیستی بریکاری خۆراکی مانگی 11 وەربگرنەوە.
دەشڵێت، هەر بریکارێک کۆدی ڤیزە کارتی بانکی جنوب ئیسلامی یان کارتی بانکی بۆ نەگەڕاوەتەوە، دەتوانێت پارەکە بەدەست بهێنێت یاخود لە رێگەی ڤیزە کارتی بانکێکی دیکەوە پارەکە بدات .