"جگە لە دوعا هیچی ترمان نییە"
سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ
964+
وریا فەتاح
رێبەرى رەوتى سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ و داوا لە حکومەتى عێراق دەکات، سزاى ئەو میلیشیا و گروپە چەکدارانە بدات کە دەستوەردان لە کاروبارى سوریا دەکەن.
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە بارەى دۆخى سوریا پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر پێویستتى دەستەوەرنەدانى عێراق دەکات لە کاروبارى سوریا.
سەدر وتویەتى،”بە وردى چاودێریی دۆخی دراوسێی ئازیزمان، سوریا دەکەین، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە دوعاکردن بۆ خەڵکەکەى لە هەموو مەزهەبەکان، خوای گەورە لە ناخۆشی و تیرۆر و توندڕەوی بیانپارێزێت”.
“ئێمە هێشتا هەڵوێستى خۆمان دەپارێزین بەوەى کە دەستوەردان ناکەین لە کاروبارى سوریا، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکانى عێراق، حکومەت و میلیشیاکان و هێزە ئەمنییەکان دەستوەردان نەکەن لە کاروبارى سوریا”.