بەشێکیان لە دەروازەکانەوە دەهێنرێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم: کەسانی بەرپرس لەپشت هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوەن

964+

توانا نەقی

لەسەر دەستبەسەرداگرتن و کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان وەزیری ناوخۆی هەرێم هاتەدەنگ و دەڵێت بەشێکیان لە دەروازەکانەوە داخل دەکرێن.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلن و بێ سەرەتان لە دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە داخلی هەرێم دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەشەی دیکەی کە بە مەلیکە ناسراون لە خوارووی عێراقەوە بە پارچە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، دواتر لەلایەن بازرگانەوە کە خەڵکی دەست رۆیشتوویان لە پشتە دەخرێنە بازاڕەوە.

وەزیری ناوخۆ  روونیکردەوە، باجی هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە خەڵکی فەقیر و هەژار دەیداتەوە، هەبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانەش لەسەر شەقام دیاردەیەکی ناتەندروستە و لە رووی سەلامەتییەوە هیچ مەرجێکیان تیادا نییە.