کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون
رێگای وێستگەی 132 kv ی کارەبای چۆمان تێکدراوە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
کارکردن لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون رێگەی هاتوچۆی کارمەندانی وێستگەی 132 KV لە چۆمان تێکداوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە بۆ 964 نێردراوە دەردەکەوێت رێگەی هاتوچۆی کارمەندانی وێستگەکە تێکچووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکە بە گشتی و کارمەندانی وێستگەی کارەباکە بە تایبەتی کردووە.
ئەحمەد بارزان دیلکۆ، قایمقامی قەزای چۆمان، بۆ964 ـی وت، دەڵێت، “ئاگادارن ئەو رێگایە تێکدراوە، هەر ئەمڕۆ ئەو کۆمپانیایەمان ئاگادار کردووەتەوە کە رێگاکەی تێکداوە، بە زووترین کات چاکی بکاتەوە.”
وێستگەی کارەبای132kv چۆمان، نزیکەی ساڵێکە کراوەتەوە، مەبەست لێی باشترکردنی کارەبای ناوچەکە بووە، کە دەکەوێتە سەر رێگای گۆمی فێڵاو.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان