ژینگەی پیس کردووە

 تەمە رەشەکەی هەولێر یەخەی ئاسمانی شارەکە بەرنادات 

964+

توانا نەقی

تا دێت جەوی هەولێر پیستر دەبێت و تەمە رەشەکەش ئاسمانی داگرتووە و یەخەی بەرنادات هەر کە رۆژ دەبێتەوە و خۆر هەڵدێ ئیتر زۆر بەجوانی هەست بە پیسی ژینگە دەکەیت.

دیمەن و ڤیدیۆی ئەم بەیانییەی ئاسمانی هەولێر و کەشە پیسەکەی 964 تۆماری کردووە.

پێشتریش و پێش چەند مانگێک وەک یەکێک لە هەنگاوەکان بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر بڕیاردرا بە لابردن و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەڵام هیچ سوودێکی ئەوتۆی نەبوو بۆ ئەو تەمە رەشەی یەکەی ئاسامان بەرنادات.

پێشتریش دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، ئێستا كەش و ژینگەی هەولێر باشترە و ئەوەی هەستی پێدەكرێت و دەبینرێت، هەموو دووكەڵی پاڵاوگەكان نییە، بەڵكو زۆربەی تۆز و خۆڵە و ئەمەش زۆر جێگەی مەترسی نییە.

لە بارەی ژمارەی پاڵاوگە داخراوەكانیش تا ئێستا، دڵشاد هیرانی رایگەیاند، نازانێت تا ئێستا چەندیان داخراون.

هێشتا ژینگەی هەولێر پیسە و ئاسمانی تەمە

هێشتا ژینگەی هەولێر پیسە و ئاسمانی تەمە