بۆ بەشداریکردن لە حەجی داهاتوو

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد

964+

شۆڕش قادری

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دانا کە دەیانەوێت بەشداری حەجی ساڵی داهاتوو بکەن و دەڵێت، تەنیا ئەو کۆمپانیایانە مافی بەشداریکرنیان هەیە، کە لەمساڵدا هەشت جار گەشتی عومرەیان ئەنجامدابێت.

بەپێی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حج و عومرە، ئەو کۆمپانیایەی کە تازە دامەزراوە و یەک ساڵ بەسەر دامەزراندنی تێنەپەڕێوە، مافی بەشداریکردنی نییە.

تەواوی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە خوارەوە:

1- تەنیا ئەو كۆمپانیانەی كە لە بواری (حەج و عومرە) یان (عومرە) كار دەكەن مافی پێشكەشكردنی داواكاریان دەبێت.

2- كۆمپانیاكانی بواری عومڕە بۆیان هەیە داواكاری پێشكەش بكەن بە مەرجێك هەركۆمپانیایەك لە ماوەی ساڵی (2024) هەشت جار گەشتی عومڕەی ئەنجام دابێت و كە بە ڕێژەی (10%) بەشداردەبن لە پرۆسەی حەج بە لەبەرچاوگرتنی گشت مەرجەكان .

3-كۆمپانیاكانی بواری (حەج وعومڕە) یان (عومرە) ئەگەر ساڵێك بە سەر دامەزراندنیان تێپەڕ نەبووبێت، ناتوانن بۆ وەرزی حەجی (2025) داواكاری پێشكەش بكەن.

4- تیروپشك بە شێوەیەكی ناوەندی و ئاشكرا لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندار و خاوەن كۆمپانیاكان.

5- ئەو كۆمپانیانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، پێویستە پاكانەیان هەبێت.

6- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە سنوری پارێزگای خۆی بهێنێت .

7- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری كۆمەڵەی كۆمپانیاكان بێنێت كە بەردەوامە لە كاركردن.

8- نابێت كۆمپانیا لە ماوەی ساڵی رابردوو سزای كارگێری درابێت تاكوو رێكەوتی ئەنجامدانی تیروپشك .

9- پێویستە تا كاتی ئەنجامدانی تیروپشك داواكار هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبێت كە ببێتە گرفت لە بەردەم خزمەتكردنی حاجیان.

10- نابێت داواكار لە ساڵی رابردوو لە لایەن دادگاكان و دەزگاكانی نەهێشتنی تاوان هیچ سزایەكی یاسایی درابێت.

11- بەرێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیا یان هاوبەشەكەی، یەكێكیان كە گشت مەرجەكانی تێدابێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بەمەرجێك ڕێژەی هاوپشكەكەی لە (25%) كەمتر نەبێت.

12- نابێـت تەمەنی داواكار لە(63) ساڵ زیاتر بێت بۆ گەشتی ئاسمانی.

13- هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداركردنی هەبێت لە تیروپشكی حەجی (2025 ز- 1446 ك) دەبێت بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنووسی بدات كە پابەند دەبێت بە گشت رێنماییەكان بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەر رێكارێكی یاسایی و كارگێری كە لە بەرامبەری دەكرێت .

14- دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لە لایەن لێژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندن، داواكار بە سەركەوتوو هەژمار دەكرێت ئەگەر ( 60% )ی بە دەست بێنێت ئینجا مافی بەشداری لە تیروپشك دەبێت.

15- لێژنەیەك پێك دێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی كوردستان و بەئەندامیەتی لێپرسراوی هەر نووسینگەیەك لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تایبەت بە سنوری خۆیان بۆ چاوپێكەوتن و ئەنجام دانی تیرو پشك.

16- سەبارەت بەو كۆمپانیانەی كە بە ڕێگەی ووشكانی هاووڵاتیان دەگوازنەوە بۆ ووڵاتی عەرەبستانی سعودیە نابێت تەمەنیان لە (60) ساڵ زیاتر بێت .

17- پێویستە كۆمپانیاكان سەرجەم مامەڵەكان بۆ مەبەستی سەرەوە لەرێگای نوسینگەی حەج وعومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان پێشكەش دەكەن لە رێكەوتی 5/12/2024 تاكوو 19/12/2024 بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرز دەكرێتەوە.

18- پێویستە داواكار هەموو بەڵگەنامەكان لەناو فایلێكی تایبەت پێشكەش بە نوسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوری خۆیان بكەن و لە ئەگەری هەر كەم و كوڕییەك مافی بەشداریكردنی نابێت.

ئەوانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە ئاگاداربن

ئەوانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە ئاگاداربن

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە لە سلێمانى بە دواى 37 کەسدا د...

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە لە سلێمانى بە دواى 37 کەسدا دەگەڕێت

حەج و عەمرەی کوردستان بەدوای هەشت کەسی ئیدارەی راپەڕین...

حەج و عەمرەی کوردستان بەدوای هەشت کەسی ئیدارەی راپەڕیندا دەگەڕێت