سەرپێچیکاران بە زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
لە مانگێکدا 17 تۆن خواردن لەناوبراوە و 29 شوێنێش لە سلێمانی داخراون
964+
شۆڕش قادری
تەنیا لە مانگی رابردوودا 17 تۆن خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی لەناوبراوە و 29 دوکان و شوێنیش داخراون.
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لە درێژەی بەدواداچونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکانمان لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 825 سەردانی ئەنجامداوە و 570 سەرپێچی تۆمار کردووە و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە”.
بەپێی ئاماری لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەکانیان لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 150 شوێنکارو 17 تۆن خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون.
هەر لەومانگەدا 40 ملیۆن 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.