لەبارەى وەستانى ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕ
هاتوچۆى کۆیە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى کۆیە پلانێکى داناوە بۆ ئەوەى قەرەباڵغى ناوبازاڕ کەمبکاتەوە و سێ رێنمایش دەدات بە شۆفێران بۆ ئەوەى پێوەى پابەندبن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.
هاتوچۆى کۆیە لە ئاگادارییەکەیدا دەڵێت، لە پێناو سەلامەتی و نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێرانی لە ناو بازاڕ، پێویستە شۆفێران رەچاوى ئەم رێنماییانە بکەن:
1- وەستانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی کاتی رێگە پێدراوە .
2- داگیرساندنی چواری ئۆتۆمبیل .
3- وەستانی ئۆتۆمبیل بە شێوەیەکی رێک .
جەختیش دەکاتەوە، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، توشى سزاى یاسایى دەبێت.
لەسەر ئەو بابەتە 964 ویستى قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرى هاتوچۆى کۆیە بکات و زانیارى زیاتر وەربگرێت، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.