دەستگیرکردنى ژمارەیەک کرێکارى بیانى _ وێنە: وەزارەتى ناوخۆى عێراق
38 کرێکارى بیانى
لە هەولێرەوە بە قاچاغ دەبران بۆ بەغدا و دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە ئەنبار، لەناو ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا 38 کرێکارى بیانییان دەستگیر کرد، کە بە قاچاخ لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا دەگوازرانەوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوى کردەوە، کرێکارەکان بە شێوەى قاچاخ لە هەولێرەوە بە قاچاغ لە ناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە و دەیانویست بەرەو بەغدا بیانگوێزنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى ئەنبار دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا گیراوە و 38 کرێکارەکە دەستگیرکراون.
ئاشکراشى کردووە، کرێکارەکانى، ئەفغانى و بەنگلادیشى و سورى و پاکستانى بوون.
+2