زیاتر له‌ 100 كۆمپانیا پابه‌ندى دروستكردن كراون

ژینگه‌ى سلێمانى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى (له‌برى سه‌وزكردن)ى جێبه‌جێكردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ 100 كۆمپانیاى پابه‌ندكردووه‌ كه‌ رێنمایی (له‌برى سه‌وزكردن) جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌وهۆیه‌وه‌ توانیویانه‌ نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى به‌دار و دره‌خت و گوڵى جۆراوجۆر سه‌وز بكه‌ن.

له‌ برى سه‌وزكردن، رێنماییه‌كى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ بۆ كۆمپانیا بارزگانییه‌كان و ماوه‌ى دوو ساڵه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌پێی رێنماییه‌كه‌ كۆمپانیاكان پابه‌ند ده‌كرێت كه‌ له‌ شوێنى كار به‌گوێره‌ى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ینگه‌ سه‌وزایی بچێنن، ئه‌گه‌ر له‌شوێنه‌كانیشیان رووبه‌ریان نه‌بوو ئه‌وان له‌شوێنێكى دیكه‌ پابه‌ند ده‌كرێت كارى سه‌وزكردنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

مسته‌فا جومعه‌، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا توانیویانه‌ له‌رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى رێنمایی (له‌برى سه‌وزكردن) رووبه‌رى 720 هه‌زار مه‌تر دووجا به‌ كۆمپانیا بازرگانییه‌كان جێبىه‌جێ بكه‌ن.

وتیشی “120 كۆمپانیا پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه‌ كراون و زۆربه‌ى ئه‌و سه‌وزكردنه‌ش له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامدراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شی زۆرى ئه‌و شوێنانه‌ى كارى سه‌وزكردنیان بۆ جێبه‌جێكراوه‌ قوتابخانه‌كانن و پڕۆژه‌كانى سه‌وزكردنیش له‌ سه‌ر یه‌ك رووبه‌ر نه‌بووه‌ به‌ڵكو بریتی بوونه‌ له‌ پڕۆژه‌ى جیاجیا و له‌سه‌ر رووبه‌رى جیاوازیش جێبه‌جێ كراون.

روونیشیكرده‌وه‌، بابه‌تى سه‌وزاییه‌كانیش كه‌ كۆمپانیاكان جێبه‌جێیان كردووه‌ بریتی بووه‌ له‌ چاندنى دار و دره‌خت و گوڵى جۆراو و چیمه‌ن و ده‌شڵێت “جێبه‌جێ كردنى ئه‌م رێنماییه‌مان بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی شاره‌”.

دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بوارى گه‌یاندن پابه‌ند ده‌كر...

دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بوارى گه‌یاندن پابه‌ند ده‌كرێن دره‌خت و سه‌وزایی  بچێنن