وتارێكیش ده‌خوێننه‌وه‌

شاندى پێنجوێن (شارى فێربوون) له‌ سعودیه‌ن بۆ خۆتۆماركردن له‌ ئاستی نێودەوڵەتیدا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاندێكى پڕۆژه‌ى (پێنجوێن شارى فێربوون) له‌ وڵاتى سعودیه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى یونسكۆ كه‌ تایبه‌تى به‌ (شاره‌كانى فێربوون) له‌ جیهان كه‌ به‌ ICLC6 ناسراوه‌.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌وە لە شاری جوبەیلی شانشینی سعودیە ده‌ستیپێكردووه‌ و تا 5.12.2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.

شانده‌كه‌ بریتین له‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی، زانا ره‌حمان قایمقامى پێشووى پێنجوێن و چه‌ند ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى پڕۆژه‌كه‌.

پێنجوێن، ماوه‌ى دوو ساڵه‌ پڕۆژه‌ى شارى فێربوون جێبه‌جێ ده‌كات، كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه‌ چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

پێشتر، زانا ره‌حمان، قایمقامى پێشووى پێنجوێن و سه‌رپه‌رشتیاری ئێستاى پڕۆژه‌كه‌ بۆ 964 ئاشكراى كرد كه‌ نوێنه‌ریان به‌ فه‌رمى له‌و كۆنفرانسه‌ به‌شدارى ده‌كات و كاتیشیان بۆ ته‌رخانكردوون بۆ خوێندنه‌وه‌ى وتارێك.

وتیشی “وتاره‌كه‌ له‌لایه‌ن د. عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتیاری گشتیى پڕۆژه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت”.

به‌ قسه‌ى زانا ره‌حمان، ئه‌وان كار و چالاكییه‌كانى نزیكه‌ى پێنج ساڵی پڕۆژه‌كه‌یان به‌ ماوه‌ى دوو ساڵ له پێنجوێن‌ جێبه‌جێكردووه‌ و دواتنامه‌كه‌شیان به‌ فه‌رمى جێگه‌ی دڵخۆشیانه‌، كه‌ له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌ به‌ فه‌رمى قبوڵكرابێت.

پڕۆژه‌ى شارى فێربوون، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا 200 شار له‌ 62 وڵات به‌شدارییان تێداكردووه‌ و پێنجوێنیش یه‌كه‌م قەزای عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌شداره‌ و قبوڵ كراوه‌.

له‌ پێنجوێن ژنان روویان له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردوو...

له‌ پێنجوێن ژنان روویان له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردووه‌

له ‌پێنجوێن هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاترى گه‌...

له ‌پێنجوێن هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاترى گه‌یشته‌ قوتابخانه‌كان

پێنجوێن كار بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنى مێژوو و كه‌لتووره‌ك...

پێنجوێن كار بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنى مێژوو و كه‌لتووره‌كه‌ى ده‌كات