"بەدەگمەن گۆشت لەماڵی ئێمە دەخورێت"

33 ساڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەست لەکەس پان ناکاتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە و حوسێن رەشید بەدیار چەند تەسبیح و مستیلە و نینۆک کەرێکەوە دانیشتووە و دەیەوێت بەوشێوەیە و سەربەرزانە پاروە نانێک بۆ خێزانەکەی پەیدا بکات.

حوسێن رەشید ساڵی 1991 لە پێنجوێن، مین قاچێکی لێسەندووەتەوە و 33 ساڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئەو دەڵێت، “لە ساڵی 2014ـەوە رەوشی ژیانمان خراپ بووە و رۆژ هەیە بەشی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، پەیدا ناکەم”.

باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی چەند مانگێکە موچەی وەرنەگرتوە و بەدەگمەن دەتوانن گۆشت بکڕن و بیخۆن، بەڵام پێی عەیبە دەست لە خەڵک پان بکاتەوە و داوای یارمەتی لە خەڵک بکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەیەوێت ببێتە مامۆستای زانك...

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەیەوێت ببێتە مامۆستای زانكۆ

خاوەن پێداویستی تایبەتن و داهات بۆ نەخۆشخانەی نانەکەل...

خاوەن پێداویستی تایبەتن و داهات بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی كۆدەكەنەوە