لە هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئاستى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار
ماڵێكی تایبه‌ت بۆ (ژنانى بێ ماڵ) دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار ماڵێكی تایبه‌ت بۆ ژنانى بێ ماڵ دروست ده‌كرێت، بڕیاره‌كه گشتییه به‌ڵام هه‌ولێر ده‌ستپێشخه‌ری كرد و ده‌ستى به دروستكردنى كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیش ده‌ڵێت، له ماوه‌ى دوو مانگى دیكه ده‌كرێته‌وه.
ماڵه‌كه، تایبه‌ته به‌و ژنانه‌ى كه به هه‌ر هۆكارێك بێت بێ ماڵ و حاڵن، یان هیچ كه‌سێك به‌خۆیانه‌وه ناگرێت، هه‌شیانه له شه‌ڵته‌ره‌كانى توندوتیژى تێكه‌ڵى ئه‌و ژنانه كراون كه كێشه‌یان هه‌یه.
یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستپێشخه‌ریان بۆ دروستكردنى ئه‌م ماڵه كردووه و به گرنگیشیان زانیووه دروستكردنه‌كه‌ى دوانه‌خرێت.
وتیشی “ماڵەکە نه‌ك له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، به‌ڵكو دەبێتە یەکەمین ماڵیش لەسه‌ر ئاستى عێراق دروست ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بڕیارى دروستكردنى ئه‌م جۆره ماڵانه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ هه‌رسێ پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك دراوه و ئه‌وه‌ى هه‌ولێریش ماوه‌ى دوو مانگی دیكه‌یان پێویسته تا ده‌كرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌نگاوى یه‌كه‌مى دروستكردنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه، رێکخراوێکی بیانیش هاوكاریان ده‌كات بۆ دروستكردنه‌كه.
سه‌باره‌ت به ئامارێكى تایبه‌ت به‌و ژنانه‌ى بێ ماڵن و ئه‌و ماڵه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت، یوسف چاوشین نه‌یشارده‌وه ژماره‌ى ئه‌م جۆره ژنانه كه‌م بێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یان جێگیر نییه و به‌رده‌وام له زیادبوون و كه‌مبووندایه، ناتواندرێت ژماره‌یان ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هه‌ولێر، جگه له‌و ماڵه‌ى بۆ ژنانى بێ ماڵ دروستی ده‌كات، چه‌ند خانه‌یه‌كی تایبه‌تیشى بۆ منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت و به‌ساڵاچوان، هەروەها شه‌ڵته‌ریشى بۆ ئافره‌تانى هه‌ڕه‌شه‌لێكراو دروستكردووه، تەواوی ئەو خانە و ماڵ و شەڵتەرانەش 24 کراوەن.