بەتێچووی 91 ملیۆن دینار
شەقامی “مامۆستای نەناسراو” لە هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
بە تێچووی 91 ملیۆن دینار، شەقامی مامۆستای نەناسراو لە هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.2024 ئەندازیار سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بڕیاری دەستبەکاربوونی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مامۆستای نەناسراوی تابەردەم بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هۆنەر، دەرکردووە”.
ئاماژە بەوەش کراوە، پڕۆژەکە، دروستکردنی شۆستەی لای راستی شەقامەکە و زیادکردنی سەوزایی و شوێنی حەوانەوە و رووناکی لەخۆ دەگرێت.
“پڕۆژەکە بە تێچووی 91 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانیمان دەستبەکار بوو”، سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە وادەڵێت.