"ھەمووی بایکۆتە"
کەرتی تەندروستی حکومی لە گەرمیان پەکی کەوتووە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار و سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، بایکۆتی دەوامیان کرد.
حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ـى وت، ”بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.2024، کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان بەھۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد”.
“جگە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەکانی سنووری گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە” حارس محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ”کەرتی تەندروستی حکومی ئێستا لە سنوورەکە پەکی کەوتووە، ناشزانن بە وەرگرتنی مووچەیەک کارمەندەکان دەگەڕێنەوە سەرکار یان بەردەوام دەبن لە بایکۆت”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر