تا ئێستا پێنج قوتابخانەی سنوورەکەی ئەو سیستمە بەکار دەهێنن

قەزای دوکان سیستمی سۆلار بۆ قوتابخانەکانی دادەنێت

964+

ژێوار خدر

پەروەردەی قەزای دوکان سوود لە سیستمی سۆلار دەبینێت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکانی ناحیە و گوندەکانی سنووری پەروەردەکەیی و تا ئێستاش پێنج قوتابخانەی سنوورەکە سوودمەندبوون لەو سیستمە.

مەهاباد مستەفا، بەڕیوەبەری پەروەردەی دوکان بە 964ـی وت، راستە لە سەنتەری قەزای دوکان کارەبای 24 کاتژمێری هەیە، بەڵام لە ناحیە و گوندەکانی سەر بە قەزاکە بەم شێوەیە نییە و لە زۆربەی شوێنەکان تەنیا لە شەواندا کارەبای نیشتیمانی هەیە، بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی قوتابخانەکان سیستمی سۆلار بۆ بەشیک لە قوتابخانەکان دابنێین.

وتیشی، تاوەکو ئێستا پێنج قوتابخانەمان هەیە کە سیستمەکەیان بۆ دانراوە کە سیانیان لە ناحیەی خەلەکان، یەک دانەیان لە بنگرد، دانەیەکی دیکەیان لە کانی وەتمان و ئەوەت تریشیان لە سورداشە.

روونیشیکردەوە، لەو پێنج قوتابخانەیە تەنیا دووانیان بە خێرخوازی و لەلایەن دایک وباوکی قوتابیان و هاوکاری پەروەردە سیستمەکەیان بۆ دانراوە، سیانەکەی دیکەیان لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دانراون.

لە رێگەی 964 پەروەردەی دوکان بەڵێنێک بە قوتابییەکانی پی...

لە رێگەی 964 پەروەردەی دوکان بەڵێنێک بە قوتابییەکانی پیرەمەگروون دەدات