دارایی و نەوت پێكەوە
لە بەغدا كار بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە بارەی هەمواركردنەوەی بڕگەیەكی تایبەتی بودجەی گشتی گفتوگۆیان كردووە، كە پەیوەستە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەتوان عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی نەوت كۆبوونەوەیان كردووە لە بارەی بڕگەی (12 دووەم ج) لە یاسای بودجەی گشتی، كە پەیوەستە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، دووپاتیشی كردووە كە پێویستە پابەندی بڕگەكانی بودجەبن و جێبەجێی بكەن.
وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لایەنی هونەری و پابەندبوونی هەرێمی كوردستان كرا، دوای ئەوەی بڕیار لە بارەی ئەو كۆمپانیایە دەرچوو، كە رێككەوتنی لەسەر كراوە و پرسیار لەو ماوەیە كراوە، كە پێویستە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی پرۆسەكە و تێچووی بەرهەمهێنان بە شێوەیەكی تەقدیری، لەسەر ئەم بنەمایەش هەژمار كراوە.
عەتوانی دەڵێت، “پێویستە ئەم دۆسیەیە كۆتایی پێبێت، بەڵام گرنگە پشت بە بنەما یاساییەكان و دادپەروەری ببەسترێت، ئەمەش وادەكات لێكۆڵینەوە بكەین و پێداچوونەوە بكەین بە مەبەستی هەمواركردنەوە، بۆیە دیداری دیكەمان دەبێت و میوانداری وەزارەتی دارایی دەكەین بۆ ئەم مەبەستە”،
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ویستێكی زۆر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و هیواداریشن ئەو ویستە لە لایەن هەردوو حكومەتی فیدڕال و هەرێمی كوردستانەوە هەبێت، بۆ ئەوەی بە شێوەی كۆتایی كێشەكە بێتە چارەسەركردن.
هەر لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەلینا رۆمانۆوسكی كۆبوونەوە و بەشێكی كۆبوونەوەكە پەیوەست بووە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ دەرەوە، كە لەوەتەی ئاداری 2023 وەستاوە.
كێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئێستا لەسەر خەرجی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانە، كە نرخی هەر بەرمیلێك لە كوردستان بەراورد بە بەسڕە و كێڵگە نەوتییەكانی دیكە جیاوازە و تا ئێستا رێككەوتنێكی كۆتایی لەمبارەیەوە نەكراوە.
عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە
نەوتی كوردستان
سەردانی بەغدای کردووە
سامانە سروشتییەکان بۆ بەغدا: بەشی هەرێم لە بەنزین و نەوتی سپی بنێرن
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
پارێزگاری کەرکوک باسی گرنگی کۆمپانیای نەوتی BP دەکات
كاتژمێر 11:00
ئەمڕۆ مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات
دوای بەئەلیکترۆنیکردنی
داهاتی گومرکی فڕۆکەخانەی بەغدا %400 بەرزبووەتەوە
دوو رۆژە روو لەسەرە
نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە
چەند رۆژێکە ناجێگیرە